دژە تیرۆر: داواكراوێكی داعش دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە قەزای رانیە داواكراوێكی سەر بەداعشیان دەستگیركردووە.  

دەزگای دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "داواكراوەكە سەر بە داعشە و ناوی (م.ج.ك)ـە و لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا دەستگیركراوە.  

راگەیەنراوەكە دەڵێت "كەسەكە ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد كرا بەمەبەستی رادەستكردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر."  





PM:09:01:27/09/2022