حزبی دیموکرات: دوو ژنی مەدەنی شەهید بوون، کە یەکێکیان دووگیانە

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دوو ئافرەتی مەدەنی شەهید بوون، کە یەکێکیان دووگیانە". 

محەمەد نەزیف قادر بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە (سپی) ڕاگەیاند" ژمارەیەک پێشمەرگەمان بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەهید بوون، هەروەها دوو ئافرەتی مەدەنی شەهید بوون، کە یەکێکیان دووگیانە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، (٢٠) منداڵیش بەر بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای پاسداران کەوتوون، قوتابخانەیەکیش زەرەرێکی زۆری بەرکەوتووە و ئەو منداڵانەش لەو قوتابخانەیە بوون، کە ناوی قوتابخانەی ڕۆژهەڵاتە. 

ڕوونیشیکردەوە، هەموو ئەو منداڵانەی کە برینداربوون تەمەنیان لە خوار (١٥) ساڵەوەیە. 

PM:06:13:28/09/2022