لەسەر هێرشەكان بۆ كوردستان، ئەمەریكا هۆشداری بە ئێران دەدات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی هێرشی مووشەكی درۆنی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق كرد و رایدەگەیەنێت ئەو هێرشانە  "پێشێلكاریێكی بێ پاساوی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق"ە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە "ئێمە ئاگاداری هەواڵی كوژران و برینداربوونی خەڵكی سڤیلین و هەموو زیانێكی گیانی كە بەهۆی هێرشەكانی ئەمڕۆوە دروست بووبێت، شەرمەزار دەكەین".
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە سەركۆنەی گوتەكانی حكومەتی ئێران دەكەین كە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی عێراق دەكات، ئێمە پشتیوانی خەڵك و حكومەتی عێراق دەكەین دژی ئەم هێرشە زەقانەی كە دەكرێنە سەر سەروەرییەكەیان."
 
ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێك لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە. 





PM:06:39:28/09/2022