رۆناڵدۆ لەبەردەم دەرگای میلان بوو، بەڵام گرێبەستەکە شکستیهێنا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی زۆر نزیک بووە لە پەیوەندیکردن بە ئەیسی میلان لە هاویندا.

 وە خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتونی هاوینی رابردوو ویستویەتی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت، بەڵام نەیتوانی بڕوات و لە چامپیۆنزلیگ یاری نەکرد.

 بریکاری رۆناڵدۆ، خۆرخی مێندێز، چەندین گفتوگۆی لەگەڵ ئەو یانانەدا کرد کە لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن، بەڵام کەس بڕیاری نەدا دەرگا بۆ ئەو یاریزانە پورتوگالییە بکاتەوە.

 جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاند، میلان لە کۆتا رۆژی گواستنەوەکانی هاوینەدا پێشنیازی رۆناڵدۆی کردبوو پەیوەندی بە رۆناڵدۆ بکات، بۆیە مێندێس بە نائومێدیەوە هەوڵیدا گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی شکستهێنانی رافایل لیاو کە هاوڕێی پورتوگالی بوو بۆ پاریس ، ئەو گرێبەستە راگیرا،ئەمەش هیچ شوێنێکی بۆ ڕۆناڵدۆ نییە، بە ئامادەبوونی ڕافا و ئیبراهیمۆڤیچ و ڕیبیچ و جیرۆ.


PM:06:52:28/09/2022