ئەڵمانیا: هێرشەکانی ئێران قبوڵ ناكرێن

وڵاتی ئەڵمانیا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەڵێت، ئەو هێرشانە قبوڵ ناكرێن.

وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە "ئێمە زۆر نیگەرانین لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق كە هاوكاتن لەگەڵ خۆپێشاندانی ناوخۆیی سیاسی لە ئێران."
 
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە دژی هەموو هەوڵێكی گواستنەوەی هۆكارەكانی خۆپێشاندانەكانی ئێرانین بۆ وڵاتانی دراوسێ."

ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێك لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە. 



PM:08:13:28/09/2022