وەزیرێکی پێشووی حکومەتی هەرێم کۆچی دوایی کرد



ئەمرۆ چوار شەممە د. جەمال فوئاد، ئەکادیمیست و وەزیری پێشووتری کشتوکاڵی هەرێم کۆچیی دوایی کرد.

د. جەمال فواد نیشتەجێی ئەمەریکا بوو، ئەمڕۆ لەتەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد.

ناوبراو برای کەمال فوئادە کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەویش چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.



PM:10:10:28/09/2022