هاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە بۆردومانەکەی ئێراندا بۆ سەر هەرێم کوژرا
ئەمڕۆ ٢٨ ی ئەیلول لە بۆردومانی فڕۆکە و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزە ئۆپزسیۆنەکانی رۆژهەڵات و بەتایبەتی بۆ سەر دیموکرات، هاوڵاتی کورد بە رەگەزنامە ئەمەریکی دەکوژرێت.
هاوڵاتی عومەر محەمەد زادە چیچۆ هاوڵاتیەکی دانیشتووی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەلآم ماوەیەکی زۆرە نیشتەجێی ئەمەریکا و رەگەزنامەی ئەمەریکی هەیە، ئەمڕۆ چوار شەممە لە بۆردومان فڕۆکە و هێرشە مووشەکیەکاندا گیانی لە دەستدا.
پێشبینی دەکرێت میدیا ئەمەریکی ئەوروپاییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم رووداوە بوورژێنن و حکومەتی ئەمەریکی بێتە دەنگ لەسەر ئەوو رووداوە.
ئەمرۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دەیان مووشەکی دوورهاوێژ هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی دیموکرات و پارتی ئازادی و، لە سلێمانیش هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەو ١٣ کەس گیانیان لە دەستداو بەدەیان کەسی تر برینداربوون لە نێوایاندا ٢٠ منداڵ و ژمارەیەک ژن کە یەکێکیان بە دوو گیانی کۆچی دوایی کرد، کە بەزەحمەت مناڵەکەی بە سەلامەتی لە دایکبوو.
PM:11:32:28/09/2022