نرخی نەوت دابەزی

 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی، دابەزینەكەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ نرخی نەوت سێ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. 
 
ئاژانسەكانی هەواڵ تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 41 سەنت دابەزی و بە 88 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 35 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.




AM:09:02:29/09/2022