نەتەوەیەكگرتووەكان داوای وەستانی هێرشەكانی ئێران دەكات



سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوایكرد بەپەلە هێرشەكانی ئێران لەخاكی هەرێم بوەستێنرێت رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق بگیرێت.  

ستیفان دوجاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "گۆتێرێس بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بۆردومانانە دەكات كە كرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق لەنێویاندا ناوچە مەدەنییەكان".  

ناوبراو جەختیكردەوە كە "پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرشانە بوەستێنرێت، هەروەها داوای كرد ڕێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق و بنەمای پەیوەندیی باشی دراوسێ بگیرێت".  

دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێك لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە و چەندین قوربانی لێكەوتەوە. 




AM:09:30:29/09/2022