ئەو مامۆستایەی وێنەكەی منداڵی بۆردومانەكەی گرت باسی چۆنیەتی وێنەگرتنەكە دەكات


شەونم هەمزەیی، ئەو مامۆستایەی دوێنێ لە كاتی بۆردومانەكەی ئێران بۆ سەر حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە وێنەیەكی چركاند باسی وردەكاری رووداوە دەكات.

شەونم هەمزەیی، مامۆستای ئەو قوتابخانەیە كە بەر بۆردومانەكەی ئێران كەوت بە (باسنیوز)ی راگەیاند " لە كاتی وانە وتنەوەدا بووین و لە ناكاو دەنگێكی بەرزی تەقینەوە ناوچەكەی هەژاند و ئیدی هەمووان بەرەو دەرەوە رامانكرد و قوتابییەكانم برد بەرەو ئەو دەشتەی لە نزیك قوتابخانەكەمانە، بۆ ئەوەی لە پاڵ تاشەبەرد و دۆڵەكاندا خۆمان حەشار بدەین و قوتابییەكان پارێزراو بن، لەو كاتەدا ئاوڕم بۆ دوای خۆم دایەوە و یەكێك لە قوتابییەكانم بینی كە ناوی (ئامانج)ە، منداڵێكی لە باوەش گرتبوو، لە ترسی بۆردومانەكە رای دەكرد".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "منداڵەكە هێندە ترسابوو كە لەتاو دەنگی بۆردومانەكە، بەدەستەكانی توند هەردوو گوێیەكانی خۆی گرتبوو"! بۆیە منیش مۆبایلەكەم دەرهیناو ئەو وێنەیەم چركاند".







PM:12:39:29/09/2022