بەهۆی بۆردومانی ئێرانەوە، فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی راگیرا


بەهۆی بۆردومانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، وەزارەتی رۆشنبیری فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی راگرت. 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بڕیار بوو ڕۆژانی2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكان كەساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە ڕانییە و بەئامادەبوونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبكرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانكردنی خوشك و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بوونی ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل، بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان،  فێستیڤاڵەكە ڕاگیرا".



PM:01:10:29/09/2022