هەردی سەلامی هۆنراوەیەک بۆ ئەو منداڵانە دەنووسێت کە کەوتنە ژێر بۆردومانی ئێرانەوە( هۆنراوەکە بەدەنگی هونەرمەند)


هونەرمەند هەدری سەلامی کە وا ناسراوە هەمیشە گۆرانی بۆ خۆشەویستی بڵێت، دوێنێ هۆنراوەیەکی بۆ دیمەنی بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و قوتابخانەکەی کۆیە نووسی.

هەردی کە لەشێوەی فایلێکی دەنگیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، خۆی هۆنراوەکە دەخوێنێتەوەو وێنەی ئەو منداڵە تێدایە کە بەباوەشی مامۆستاکەیەوەی و گوێی بە توندی گرتووە لەبەر دەنگی بۆمببارانی ئێرانی.

 هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.
 
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییەو لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.



PM:03:53:29/09/2022