وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، "هێزەکانیان بە قوڵایی ١٤٠ کیلۆمەتر چونەتە ناو خاکی باکوری عێراق".
پێدەچێت تورکیا و ئێران پێشبڕکێیان بێت کە کامیان زیاتر گورزی سەربازی ئاراستەی هەرێم دەکەن و بە قوڵایەکی زیاتر دەچنە خاکی هەرێمەوە، دوای هێرشە چڕکەی ئێران بۆ سەر سلێمانی و کۆیە، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ بە میدیاکانی راگەیاند" رۆژی سێشەممە هێزەکانیان ١٦ ئەشکەوت و بنکەی پەکەکەی لە چیای ئاسۆس خاپورکردووە و بە قوڵایی ١٤٠ کیلۆمەتر چونەتە خاکی باکوری عێراق".
ئەوە لە کاتێکدا زیاتر لە ٦ مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا رۆژانە ناوچەکانی ئامێدی و زاخۆ و سیدەکان و ناوچە جیاجیاکانی تریان کردۆتە ئامانج.