" شیعەکانی عێراق بەرامبەر بۆردومانی هەرێم بێدەنگن "


بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بۆردومانە چڕەکانی دوێنێی ئێران بۆ سەر هەرێم و دەڵێت" قبوڵکردنی دەستێوەردانی دەرەکی و پێشێلکردنی سەروەرییە "هەروەها دەشڵێت" نیشتمان پەروەری درووشم نییە".

بەنگین ڕێکانی، بەرپرسی دیاری پارتی لە بەغدا لە پۆستێکدا لە تویتەر دەڵێت" ئایا سەیر نییە برا سیاسیە شیعەکانی عێراقمان لە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان بێدەنگ بن؟ ئایا بێدەنگ دەبن ئەگەر بەغدا بە بیانووی بوونی ئاوارەی بیانییەوە لەلایەن وڵاتێکەوە بۆردومان بکرێت؟  
  
دەشڵێت، "قبوڵکردنی دەستێوەردانی دەرەکی و پێشێلکردنی سەروەری پرەنسیپە و ڕێگە نەدان بە وڵاتێک دەستوەردان بکات بە مانای ڕێگەدان بە وڵاتەکەی تر نییە!"  
  
 



PM:06:30:29/09/2022