دژی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران گردبوونەوە و ناڕەزایەتی لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات، گردبوونەوە و ناڕەزایەتی  لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەکان، دژی هێرشە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە (زرگوێز و کۆیە و پردێ)، هەروەها بۆ پشتیوانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران، ئەمڕۆ گردبوونەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەکەدا بەشێک لە خۆپیشاندەران چوونە بەردەم دەرگای سەرەکی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران، بەڵام پۆلیسی نەرویج، بە گازی فرمێسکڕژ، ڕێگری لە چوونەوە ناوەوەی خۆپیشارندەران بۆ ناو باڵیۆزخانەکە کرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ناو خۆپیشاندەراندا چەند هاوڵاتییەک برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان بە ئەمبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا. 

دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، ڕۆژانە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی لە پایەتەختە ئەروپییەکان، دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت. 


PM:07:12:29/09/2022