مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند" له ماوه‌ی رابردوو، به بیانووی جیاجیا و بێ پاساو په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان ده‌درێت و پێشێلی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت و پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كرێت، ئێمه وه‌ڵامی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه خۆمان و وڵاته‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین، تا ئێوه زیاتر بتوانن به زانست و خۆشه‌ویستنی وڵات و لێبوردن به‌هێزتر بكه‌ن، وڵاتێكی به‌هێزترمان ده‌بێت و ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌رانه ببینه‌وه كه دێنه سه‌ر رێگه‌مان".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان چاره‌سه‌ری هیچ گرفتێك ناكه‌ن، ئێمه گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێت كێشه بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ درووست بكه‌ین، په‌یامی ئێمه په‌یامی ئاشتی و ئازادی و رێزگرتنه له یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر.
دوپاتیشیکردەوە، ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان پێشبخه‌ین و بژین، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ش نایانه‌وێت یارمه‌تیمان بده‌ن، با له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌مان درووست نه‌كه‌ن، چونكه ئێمه بڕیارمان داوه بژین و پێشكه‌وین و وڵاتمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و نه‌وه‌كانمان به چه‌كی زانست به‌هێز بكه‌ین و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین، كه ده‌كرێنه سه‌رمان، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، كه سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژییانه دابنێن.