ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەو ڕێگرییانەی لە بەردەم ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبووە و چارەسەر كراوە و تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوە".
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" ئەو ڕێگرییە یاسایی و كارگێرییانەی لە نێوان وەزارەتی وەزارەتەكانی بازرگانی و دارایی عێراقدا هەبووە و بووەتە هۆی دواكەوتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) لە ئاسایشی خۆراكدا چارەسەر كراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها ڕەزامەندی ئەمێندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکكارەكان تەواودەبن.