نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمشەو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ دووبارە ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە (٦١) سەنت دابەزیووە و گەیشتووەتە ٨٧ دۆلار و ٥١ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە (٧٧) سەنت دابەزیووە و گەیشتووەتە ٨١ دۆلار و ٥٢ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ١٥ سەنت بوو. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی، کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ٥ی مانگی داهاتوو لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کۆببنەوە. 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە ڕووسیا پێشنیاری ئەوە بکات کە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە.


PM:11:03:29/09/2022