نرخی نەوت دابەزی

 
لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژ دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار بەرز ببووەوە.
 
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ هەینی دوای كردنەوەی بازاڕ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 43 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 38 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 



AM:09:25:30/09/2022