شاخەوانێك لە كاتی شاخەوانیدا گیانی لەدەستدا


ئەندامێكی گروپی شاخەوانی، لە كاتی شاخەوانیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

رزگار كۆچەر، رۆژنامەنووس و ئەندامی گرپی شاخەوانی شەمامك لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "مامۆستا جەباری هاوڕێمان ئەندامی دەستەی كارگێری گروپی شاخەوانی شەمامك، ئەمڕۆ بەیانی بە هێزو گروتینی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی، پاش ئەوەی نوێژی بە كۆمەڵمان لەمزگەوتی قەلاسنجی سەروو كرد وەك جاران بە قسە خۆشەكانی هەموومانی بەسەر كردەوە ، بەبێ ئەوەی كێشەیەك یا نە خۆشیەك یا گرفتێكی هەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو جارەش وەك جاران پێشڕەوی گروپی گرت و بەرەو گەلی ئاغا ژنێ، پاش ماوەكی زۆر رۆیشتن و پشودان و وینەگرتن لە قۆناخی پێش گەیشتن لە پر كەوت ، پاش هەولی زۆر و فریاكەوتنی خێراو هەناسەدان هەموو هەوڵێكمان بێ فایدە بوو".

رزگار نووسیویەتی "پاش هەوڵێكی زۆر دواجار  لە شاخ بە پشت هێنامانە خوار ئیتر پاش گەیاندنی لۆ نەخۆشخانە دەركەوت هەر لەوێ بە جەلتەی دڵ گیانی پاكی سپاردوە".

هەروەها دەڵێت "مامۆستا جەبار یەكێك بوو لەو شاخەوانە بە ئەزمونانەی گالتەی بە رۆیشتن دەهات ، شەش سالە هەفتانە لە شاخە ، شاخی زۆر سەختی بڕیە هەمیشە پێشەنگ بووە لۆ گەیشتن بە لوتكە ، بە را كردن لە شاخ دەهاتە خوار ، بە شەو و رۆژ رۆشتبا گێی لێ نەبوو، زۆر ئاگای لە تەندروستی خۆی بوو جەوری و شیرنی نەدەخوارد ، رۆژانە لە پارك وەرزشی دەكرد".



AM:10:13:30/09/2022