زانیاری نوێ سەبارەت بە كەشی گەرمای سبەینێ


سبەینێ شەممە پلەكانی گەرما جێگیر دەبن و گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت، بەڵام لە ئێوارەدا ڕەشەبا دەست پێدەكات.   

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر دەمێنێتەوە و  بەم شێوەیە دەبێت (سلێمانی ٣٥ بە ٢٠، ھەولێر ٣٧ بە ٢٢، دھۆك ٣٦ بە ٢١، ھەڵەبجە ٣٦ بە ١٩، كەركوك ٣٨ بە ٢٣، ناوچەكانی گەرمیان ٤٠ بە ٢٢ ، سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ١٩ ، سنوری ئیدارەی سۆران ٣٥ بە ١٨).  

 ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، خێرایی با ئاسایی دەبێت ١٠ بۆ ٢٠ كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە، بەڵام لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاراستە بای باكوری رۆژھەڵات چالاك دەبێتەوە بەخێرایی ١٥ تا ٣٠كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا و لەناوچە شاخاوییەكاندا چالاكتر دەبێت.   



PM:01:15:30/09/2022