دینە بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی هەوادارانی سەرسام دەکات

دینە گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە و بۆتە مایەی سەرسامی فانەکانی.

دینە لە ستۆری ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی و بە جوانیەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی ٧ی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


PM:01:24:01/10/2022