سەیدسادق.. سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا


بەهۆی گیانی لە دەستدانی پێنج پێشمەرگەی دانیشتووی شارەزوورەوە لە رووداوێکی هاوتچۆدا لە نزیک دەربەندیخان، قائیمقامی سەید سادق سێ رۆژ پرسەی راگەیاند.
 
لە راگەیەندراوێکیدا قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق کە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هاتووە "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێنمان پێگەشت، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و ڕۆڵە و دانیشتوانی قەزاکەمان، لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین".
  
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە "بەم بۆنە خەمناکەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە قەزای سەیدسادق ماتەمینی ڕادەگەیەنین".  
  
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، پێنج پێشمەرگە لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە بەرەکانی پێشەوەی گەرمیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و گیانیان لە دەستدا.

ئەو پێشمەرگانە هەریەک لە:

١. تاهیر کاکەوڵا  
٢. جەمال جەلال  
٣. ئەردەڵان جەمال مەجید  
٤. توانا نەسرەدین  
٥. 



PM:04:48:01/10/2022