داهاتی عێراق لە نەوت بۆ مانگی ئەیلول زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە


لە مانگی ئەیلولدا  عێراق زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار فرۆشتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە رایگەیاند"  لەمانگی ئابدا بڕی ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوت فرۆشراوە و بڕی داهاتی پەیداکراو لە فرۆشتنی ئەم نەوتە ٨ ملیار ٧٧٣ ملیۆن دۆلار بووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ئەیلولدا بڕی ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٤٢١ بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بڕی ٢ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ١٨٠ بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووشە رۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٢٩٢ هەزاربەرمیل بەرهەم هێنراوەو هەر بەرمیلێک بە ٨٨ دۆلار و ٨٣ سەنت فرۆشراوە.


  



PM:06:11:01/10/2022