بڕە پارەیەك بۆ ئەم توێژە فراوانە خەرج دەكرێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 200 ملیۆن دیناری بۆ چارەسەركردنی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی تەرخانكرد.  

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە قوربانیانی كیمیاباران، بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 262 ملیۆن دینار خەرجكرا بەمەبەستی چارەسەركردن و نەشتەرگەری بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕە پارەكە بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە خەرج دەكرێت.  





PM:08:46:01/10/2022