حیزبەكانی رۆژهەڵات پەیامێكی نوێیان بڵاوكردەوە


ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان داوا لە بۆچوونە جیاوازەكانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران دەكەن بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە "بۆ دابینكردنی بەهێزترین و بەرینترین هاوكاریی و هاودەنگی، دیالۆگی نێوان بۆچوون و رەوتە جیاوازەكان لە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ و دەرەوە بە پێویست و خێرا دەزانین".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئێوەدا هەوڵی تەواو بۆ دەستبەركردنی ئەو هاوئاهەنگییە دەدەین، ئەمەش خواستی راپەڕینی جەسورانەی ئێستا و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی و جەماوەریی ئێرانە. هەوڵی هاوئاهەنگ و رێكخراو لە قۆناغەكانی داهاتوو تەنیا گارانتی پێشڕەویی داهاتوو و سەركەوتنی كۆتایی بەسەر ئەم سیستمە دیكتاتۆر و نا مرۆڤانەیە".





PM:09:11:01/10/2022