مەریوان.. خۆپیشاندەرێکی گەنج کوژرا( وێنە )


ئەمشەو لە خۆپیشاندانەكانی شاری مەریوان گەنجێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئەمشەو موختار ئەحمەدی لە گۆڕەپانی دارایی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رێكخراوەكەی وتووە "موختار ئەحمەدی كوڕی حاجی سەلیم، دانیشتووی گەڕەكی تەكیە لە مەریوانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان بە سەختی بریندار بووبوو، دوای گوازرانەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".




PM:10:45:01/10/2022