حیزبێكی نوێ لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت


بڕیارە سبەینێ حیزبێكی نوێی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان رابگەیەنرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بڕیارە سبەینێ لە شاری سلێمانی كامیلی حاجی عەلی، سەركردەی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی حیزبێكی نوێی ئیسلامی ڕابگەیەنێت، بەگوێرەی كارنامەی حیزبەكەش هەر بزووتنەوەی ئیسلامیە، بەڵام بەجۆرێكی تر بنەمای كاری حیزبەكەی داڕشتووەتەوە.

ساڵی رابردوو لە دوایین كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی، كامیلی حاجی عەلی، خۆی بۆ پۆستی رابەری ئەو حیزبە كاندید كرد، هەرچەندە تاكە كاندیدیش بوو بەرامبەر رابەری ئێستای بزوتنەوە، بەڵام نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.



PM:11:44:01/10/2022