نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت بە هەر دوو جۆرەکەیەوە بەردەوامە لە دابەزین و، برنت و خاوی ئەمەریکی هەفتە زیاترە لەسەرو سەد دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک نزمبۆتەوە بۆ نزیکی ٨٠ دۆلار. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستدا بە ٨٧ دۆلار و ١٨ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٧٤ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٢٣ سەنت بوو.

دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی ئاستی جیهانی پەیوەندی بە سستی بازاڕی جیهان، هەروەها کەمبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت لە ئاستی جیهاندا هەیە.



AM:09:25:02/10/2022