نرخی تمەنی ئێرانی دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢ تشرینی یەکەم نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار و دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٣ هەزار و ٤٠٠ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤٠٠ دینارە. دوێنێ بە ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٩٠٠ دینار.



AM:09:44:02/10/2022