شەوی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٧ هاوڵاتی کوژران

شەوی رابردوو رۆژهەلآتی کوردستان گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی و بارگرژی زۆر لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا روویانداو، لە ئەنجامدا ٧ هاوڵاتی بە گوولەی هێزە ئەمنییەکانی رۆژهەلآتی کوردستان گیانیان لە دەستدا. هاوکات لە تاران و شارەکانی تری ئێرانیش خۆپیشاندانی گەورە و فراوان بەڕێوەچوون.

رێکخراوی " هەنگاو " بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە شەوی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی هەردوو شاری سەقز و مەریوان ٧ هاولآتی گیانیان لە دەستداوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کە سێ هاوڵاتی لە شاری مەریوان و چوار هاوڵاتی تریش کە یەکێکیان ئافرەتە لە شاری سەقز بە گوولەی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

بەیانی دوێنێش وەک دژایەتی بۆ ئەو بۆردومانە فراوانەی هێزە ئاسمانی و مووشەکیەکان رۆژی ٤ شەممە کردیانە سەر بارەگاکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردانی ئێران لە باشوری کوردستان، لەسەرجەم شارەکانی رۆژهەلآتی کوردستان دوکان و بازاڕەکان داخران.

لە دوای کوژرانی ژینای ئەمینی دوو هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی ئەخلاقدا لە تاران، شارەکانی رۆژهەلآتی کوردستان خۆپیشاندانی هاوشێوەی دوێنی شەو گەورەو فراوان و توندتیژی بە خۆوە نەبینیووە.  



AM:11:17:02/10/2022