رۆژی شەممەی رابردوو میدیاکان ڤیدیۆی ئاهەنگی هاوسەرگیریی کچی مەلا ئایەتوڵڵا ئەحمەد عیرفانی ئێرانیان لە ئەمریکا بڵاوکردەوە کە بووە هۆی دروستووبوونی مشتومڕێکی زۆر لە ناو ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
کچی مەلا عیرفانی ئێرانی کە دیارترین توندڕەوی شەریعەت، لە سۆشیال میدیادا دەرکەوت کە مێردەکەی ماچ دەکات و جلی ئاهەنگی نیمچە ڕووتی لەبەردایە.
ئەو ڤیدیۆیە مشتومڕی بەرفراوانی لە ئێران دروست کردووە، لە کاتێکدا بڵاوکردنەوەیان هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕووداو و خۆپێشاندانانەی کە لە ئێران بەردەوامە بە هۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی پۆلیسی ئەخلاق، کە گوایە حیجابی نەپۆشیبوو.