وێنە و ناسنامەی ئەو پۆلیسانە بڵاوکرایەوە کە (ژینا ئەمینی)یان دەستگیرکرد

گروپێکی هاککەر وێنە و ناسنامەی ئەو پۆلیسانەی بڵاوکردەوە، کە (ژینا ئەمینی)یان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری ئیران ئینتەرناشناڵ، گروپی هاککەری بەکدۆر ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە" نەقیب عینایەتوڵڵا رەفیعی، لە دایکبووی (١٩٧٠)، لە پارێزگای زنجان سەرۆکی دەستەی پۆلیسی ئەخلاقی بووە، کە ژینا ئەمینی-یان دەستگیرکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمیر خۆشناموەند، لە دایکبووی (١٩٩٥) یەکیک بووە لە ئەندامانی ئەو دەستەیە کە ژینایان گواستووەتەوە، هەروەها پرستۆ سەفاری، لەدایکبووی ساڵی (١٩٨٦) لە شاری کرماشان بریکارێکە کە لە شەقامدا مەهسا ئەمینی ڕاگرتووە.

فاتمە گوربان حوسێنی، لەدایکبووی (١٩٩٥) یەکێکی دیکە لە بریکارەکانی ژنی ئەم تیمەیە کە ژینا ئەمینی دەستگیرکردووە. 

پێش ئەمەش گروپی هاککەر (عەدالەت عەلی) نامەی عەلی ئەمرەیی یاریدەدەری داواکاری گشتی لقی پێنجی داواکاری گشتی ناحیەی (٣٨)یان بۆ د. موحسین پوور، بەرپرسی ئەم داواکاری گشتییە بڵاوکردبووەوە، کە بەپێی ئەو نامەیە و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، لەکاتی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی سەری بەر شەقامەکە کەوتووە.


PM:03:03:02/10/2022