دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جود، لە سنووری سەرگەڕان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٢:٣٠) خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە نزیک شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە قەزای مەخمور وەرگەڕا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کرا و سەرجەم بریندارەکانیش گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی گەیارە.