گۆرانیبێژی دیاری کورد فرمێسك به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی (ته‌وار) بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی فرمێسك دەڵێت" ئه‌م به‌رهه‌مه پێشكه‌شه به هەموو مەهساکان (ژیناکان) بە هیوای ئازادی.. بۆ ژن، بۆ ژیان، بۆ ئازادی".
به‌رهه‌مه نوێکەی له تێكستی ناسر حیسامی و میلۆدی فرمێسك خۆیه‌تی.
فرمێسک خەڵکی شاری مەهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.