ئاسایش ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە تابلۆكانی هاتوچۆی دەدزی

 
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە لەڕێگەی هاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو، هێماكانی ئاگاداركردنەوەی هاتوچۆی لێدەكردەوە و دەیدزین.  

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەسەر فەرمانی  بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە پەیوەندی بەو كەسانەوە كرا".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "پاش دڵنیابوونەوە لەزانیاریەكان لەسەر ئەو حاڵەتە دەستبەجێ تیمە تایبەتەكانمان لەلایەن بەڕێوەبەرمانەوە  ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری".

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "سەرەنجام پاش تێپەڕبوونی كەمتر لەكاتژمێرێك لەداواكەی هاوڵاتیان تۆمەتبارێك بەناوی (ك، م،ع) دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەكانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیركرا و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا كە ویستوێتی تابلۆكان لەبازاڕدا بەفافۆن بفرۆشێت".



PM:07:43:02/10/2022