لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان کرایە پشوو تەنها لە زانکۆی کۆیە نەبێت



سبەی دوو شەممە بە بۆنەی یادی دامەزراندنی عێراق لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان پشووە تەنها لە زانکۆی کۆیە نەبێت.

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە رایگەیاندووە" ڕۆژی دووشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەپێی ساڵنامەی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەوامی ئاساییە و پشوو نییە".

ئەوە لە کاتێکدایە لەسەرجەم فەرمانگەی حکومییەکان لە عێراق بە هەرێمیشەوە پشووە، تەنها لەو زانکۆیە نەبێت.

یەکگرتووی بڕیاری زانکۆکانی کوردستان تەنها لەم پرسەدا نییە، بەڵکو لە دەوام دەستپێکردنیشدا هەر زانکۆ بە ئارەزووی خۆیان دەستیان کردووە بە دەوام، لە کاتێکدا بەپێی فەرمانی وەزارەت دەبوایە ١٠ ی ئەیلول دەوامبوایە، بەڵام هەندێک لە زانکۆکان سەرەتای ئەم هەفتەیە ٢ تشرینی یەکەم دەستیان بە دەوام کردووە.  



PM:10:37:02/10/2022