وێنە.. گەورە بەرپرسێكی ئەمنی ئێران لە شارە كوردیەكان كوژرا


گەورە بەرپرسێكی ئەمنی ئێران لە شاری مەریوان دوای  برینداربوونی گیانی لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی میدیای حیزبەكانی رۆژهەڵات، داود عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان كە شەوی ڕابردوو بریندار ببوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "داود عبدوڵڵاهی یەكێك لەو كەسانە بووە كە ڕۆڵی سەرەكی لە سەركوت و كوشتنی هاوڵاتیانی شاری مەریواندا دەگێڕا".



PM:11:03:02/10/2022