پەرلەمانتارێكی دەستلەكاركێشاوەی سەدر باس لە داخستنی هەمیشەیی تەوافوق دەكات



پەرلەمانتارێكی دەستلەكاركێشاوەی سەدر رایدەگەیەنێت "لە ئەگەری ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران، بۆ هەمیشە دەرگای تەوافوق دادەخرێت".  
 
حەیدەر ئەلمحەمەداوی، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی سەدر رایگەیاندووە "دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار و راسپاردنی سەرۆك وەزیران، یەكلاكەرەوە دەبێت ئەگەر ئەنجام بدرێت، لەو كاتەشدا بۆ هەمیشە لاپەڕەی تەوافوق و پشك پشكێنە دادەخرێت".  

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادارەكان، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پلانی هەیە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری بكات.   

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی 30ی ئەم مانگە بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.     



PM:11:56:02/10/2022