لالیگا:ریاڵ مەدرید راگیرا


لە گەڕی حەوتەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو.

 تیمی میوان پلانێکی بەرگرییان گرتەبەر بۆ سنووردارکردنی مەترسی یاریزانانی تیپی شاهانە، کە چەندین هێرشیان دەستپێکرد، لەو ماوەیەدا ڤینیسیۆس توانی لە خولەکی ٤٢دا گۆڵەکە بکاتەوە دوای پاسێکی یەکلاکەرەوەی هاوکارەکەی دەیڤید ئالابا.

بەڵام تیمی میوانەکان  توانیان گۆڵی یەکسانبوونەکە لەلایەن،کیکی بە یارمەتی هاوکارەکەی ئونای گارسیا لە خولەکی ٤٩دا بکەن.

 یانەی شاهانە جارێکی دیکە هەولی یەکسانبوونی دا ،بەڵام هەلەکانی سەرکەوتوو نەبوون، چونکە ئەستێرە فەرەنسییەکە لە خولەکی ٨٨دا لێدانێکی سزای لەدەستدا ، پێش ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵێکی بۆ یانەی شاهانە هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی ئۆفسایدەوو، لە کۆتایدا سەرکەوتوو نەبوون تا بە ئەنجامی 1-1 یاریەکە کۆتایی هات.


AM:12:10:03/10/2022