بارانبارینی چر لە هەرێم دەستپێدەکات
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سەبارەت بە دەستپێکردنی باران تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزەپەستانەکان بەردەوامیان دەبێت کە ئەمەش رێگرە لەھاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین تەنھا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لەماوەکانی داھاتوودا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەدوای ناوەراست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن ئەگەریش ھەیە لەسەرەتای مانگی 11دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕووبکاتە ناوچەکە ھەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆرانکاری کەشوھەواش زۆرە لەم کاتەدا بەڵام پشت بەخوا بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ."