نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت بە هەر دوو جۆرەکەیەوە بە پێچەوانەی هەفتەیەک لەمەوبەرەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ ٨٥ دۆلار و ١٩ سەنت بوو، هەر ئەمڕۆ نەوت ٢،٥٠% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٦٣ سەنتە، دوێنێ بە ٧٩ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو. لە دوێنێوە نرخی خاوی ئەمەریکی بە ٢،٥٠% بەرزبۆتەوە.

لە شەڕی ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەو دابەزینی بەخۆوە بینییەوەو، گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە، سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا نرخی هەر بەرمیلێک بەرزبوەوە بۆ زیاتر لە ١٣٠ دۆلار، بەلآم ماوەی چەند مانگێکە هاتۆتە ژێر ١٠٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک.  


AM:08:35:03/10/2022