نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ ی تشرینی یەکەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٨٠٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار بوو.
- نرخ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ٦٩٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤١٢ دینارە.
AM:09:58:03/10/2022