وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا (٥٧٤) حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، (٥٧٤) حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا (٥٩٠) تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٣١ هەزار و ٧١٣ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، یەک حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٦٠ هەزار و ٥٧٢ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٥٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٣٤ هەزار و ٣٧٨ كەسیان چاكبوونەتەوە.