سوپای پاسدارانی ئێران حیزبێکی چەپی وەک کۆمەڵەو، حیزبێکی نەتەوەیی وەک دیموکرات بە ئیسرائیل دەشبهێنێت و دەڵێت " ٤٠ بنکەی ئیسرائیلمان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج".
لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ ی تشرین یەکەم بڵاوکرایەوە، " سوپای پاسداران ٤٠ بنکەی سەر بە ئیسرائیلمان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو بنکە و بارەگایانەی لە هەرێمی کوردستان خاپورمان کردن سەر بە ئیسرائیل بوون و بۆ بەرژەوەندی ئەوان کاریان دەکرد".
٢٨ تشرینی یەکەم کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٧٣ مووشەک و بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی دیموکرات و کۆمەڵە و پارتی ئازادی لە کۆیەو زڕگوێز و شێراوەو چەندان کەسی مەدەنی و پێشمەرگە کوژران و برینداربوون.