دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك پڵەس، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٤٠ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتووەتە ٨٩ دۆلار و ٢٨ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٨٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی زیاتر لە ٢٠ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتووەتە ٨٣ دۆلار و ٩٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیاره ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی، کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نەوت له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی سبەینێ چوارشه‌ممە بڕیاره‌كه بدات.
بەهای نه‌وت لە سەرەتای جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا رووی له هه‌ڵكشان كرد، تا نزیكه‌ی (١٤٠) دۆلار بەرزبووەوە، به‌ڵام له ماوەی سێ مانگی رابردوودا دووبارە رووی له دابه‌زین كرد.