هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی دیاری کورد له‌یلا فه‌ریقی نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (منداڵ) بڵاوكرده‌وه.
بەرهەمی (منداڵ) کارێکی نوێی لەیلای فەریقییە، کە بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاویکردۆتەوە، به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێشكه‌ش كردوه به هەموو مناڵانی كورد كە ئازادیەكانیان دەكوژن و خەونەكانیان لێ تێكدەدرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له‌یلا له شیعری دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریمە و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره.
لەیلای فەریقی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خوشكی گۆرانیبێژی كۆچكردوو (مه‌رزییه فه‌ریقی)یه، و ئێسته له سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ساڵی (٢٠١٧) كلیپی گۆرانی (منیش لێره‌م)ی بڵاوكرده‌وه، یه‌كه‌م ژنه گۆرانیبێژی كورد بوو كه گۆرانی دوێتی كوردی و عه‌ره‌بی وتووه، گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی عه‌ره‌ب (عه‌لی حه‌جار) وتووه و كلیپی بۆ كردووه.
لەیلا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می تایبەت بە خۆیەتی، ساڵانێكی زۆره له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات، گوێگری تایبه‌ت به ده‌نگی خۆی هه‌یه.