لەسەر شەقامێکی سلێمانی ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە دەکوژرێت

کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامێكی گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، ژنێك دەستڕێژی گوللەی لێكرا و گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامێکی گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە بە پیادە رۆشتوە لەوکاتەدا دەستڕێژی لێکراوە، دوای ڕووداوەکەش بکوژەکە هەڵاتووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە، تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت.


AM:10:51:04/10/2022