(سپی) وێنە و ناسنامەی ئەو ژنە رۆژنامەنووسە بڵاودەکاتەوە کە بەدەستڕێژی گولـلە لە سلێمانی کوژرا

‌ناگەهان ئاكارسەر
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامێکی گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بەپێی زانیارییەکانیش قوربانییەکە  ژنێکی رۆژنامەنووسەو کەسێکی نزیکە لە پەکەکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەو ژنەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، ناوی (ناگەهان ئاكارسەر)ەو نازناوی (زیلان)ی هەبووە و تەمەنی نزیکەی (٤٠) ساڵ دەبێت و خەڵکی باکووری کوردستانە.

کوژراوەکە چالاكوانی بواری ژنان‌ و ئەندامی سەرنوسەری گۆڤاری (ژنۆلۆژی) و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمی ژنۆلۆژی بووە، کە نزیکی  پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). 

(سپی) زانیویەتی، ژنە کوژراوەکە چوار فیشەکی بەرکەوتووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ لاشەکەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، بەڵام تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.  


PM:12:42:04/10/2022