درۆن لە سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی بۆردومان کرد

دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێکی لە سەر پردی گوندی شێخەڵ مارێنی لە شارۆچكەی شارباژێڕسەربە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە قوربانی هەیە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، 
شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارۆچكەی شارباژێڕ رایگەیاند" درۆنێك”فڕۆكەی بێفڕۆكەوان” لەسەر پردی گوندی شێخەڵمارێن هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێك".

قایمقامی شارۆچكەی شارباژێڕ دەشڵێت " تیمێكی ئەمنی و تەندروستیمان ناردووە بۆ شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی درۆنەكە بە ئاسمانی ئەو شوێنەدا دەسوڕێتەوە، نەیانتوانیوە بچنە شوێنی ڕوودوەكە".

هێرشکردنی درۆنی تورکیا بۆ سەر پەکەکە و هەوادارانی بۆتە کاری رۆژانەو ناوبەناو هەواڵی هێرشی ئەم درۆنە تورکیا بڵاودەکرێنەوە، بێ ئەوەی حکومەتی هەرێم و هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنیان هەبێت کە سەروەری هەرێم و عێراق پێشێلکراوە.





PM:03:26:04/10/2022